10 رۆژ له سورکردنی شەقامەکان بەخوێنی ژنان
2022/02/19
1153 جار بینراوە
* نه‌وژین
10 رۆژى رابردو ماوه‌یه‌كى پڕ له روداوى "ژنكوژیی" بو، كه تێیدا چوار ژن له چوار ناوچه‌ى جیاواز كوژران، دوانى تریش خۆیان كوشتوه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م شه‌پۆله له ژنكوژیی، له كۆیه‌وه ده‌ستیپێكرد، كاتێك رۆژى چوارشه‌مه (9ى شوبات)، ژنێك به ناوی (سه‌روین خورشید) درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا. به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى پۆلیس كه بۆ نه‌وژین قسه‌ى كرد، ئەم ژنە دانیشتوی شاری هەولێرە، پێش چەند ساڵێک لە کۆیە ژیاوە لەگەڵ هاوسەرەکەی، دواتر لێی جیابوەتەوە، ئەمڕۆ کە لە هەولێرەوە ھاتوە بۆ کۆیە لە رێگەی ئۆتۆمبیلی هێڵەکانەوە هاتوە کە دابەزیوە لە ناو کۆیە لەلایەن کەسێکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی لێکراوە و کوژراوە كه‌سوكاره‌كه‌یشی ئاماده نه‌بون ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
له رۆژى یه‌كشه‌ممه (13ى شوبات)یش، ژنێك له قه‌زاى زاخۆ به ناوی (عه‌یدێ محه‌مه‌د) له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا و كوژرا.
رۆژێك دواتر (دوشه‌ممه، 14ی شوبات) ، لەناحیەی چوارقوڕنەى سه‌ر به قه‌زاى رانیه، تەقە لە ئۆتۆمبێلێك كرا و ژنێك بەناوی (پەرژین نەسرەدین) كوژرا. به‌وته‌ى وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین كه بۆ نه‌وژین قسه‌ى كرد، "کوشتنی ئەو ژنە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە روداوەکەی ئەم هەفتەی ناحیەی سەنگەسەر کە ئافرەتێکی (17) ساڵ خۆی خنکاندبو".
دو رۆژ دواتر و ئێوارەی رۆژى چوارشەممە (16ى شوبات)، پیاوێک لە سلێمانی، ته‌قه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى كرد كه مامۆستاى زانكۆیه و كوشتى، پاشان خۆیشی کوشت. بە وتەی سەرچاوەیەکی پۆلیس، ئه‌و دو هاوسه‌ره كێشه‌ى جیابونه‌وه‌یان هه‌بوه.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا دو حاڵه‌تى خۆ كوشتنى ژنانیش تۆماركراوه، كه هه‌ردوكیان كچ و هه‌ردوكیشیان ته‌مه‌نیان 17 ساڵ بوه.
حاڵه‌تى یه‌كه‌م له قه‌زاى خانه‌قی، رۆژى (6ى شوبات) رویداوه، كاتێك كچێك به په‌ت خۆی به ئۆتۆمبیلی باوكیه‌وه هه‌ڵواسیوه و خۆی كوشتوه.
حاڵه‌تى دوه‌میشان، خۆ خنكاندنى كچه فێرخوازێكی دانیشتوى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى سه‌ر به قه‌زای قه‌ڵادزێ بوه، كه ئه‌م روداوه دواتر لێكه‌وته‌ى هه‌بوه و به‌هۆیه‌وه ژنێك له رۆژى (14ى شوبات) له‌ناو ئۆتۆمبیلێكدا له ناحیه‌ى چوارقوڕنه كوژرا كه زڕ نه‌نكى كچه‌كه بوه.
|