* نه‌وژین
سوڕى مانگانه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆر كێشه و ئاسته‌نگ بۆ ژنان دروستده‌كات، به‌تایبه‌تى كه هه‌ندێكجار سه‌رده‌كێشێت بۆ حاڵه‌ت و نه‌خۆشیی دیكه، یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ش، بونى ئازاره له‌كاتى سوڕه‌كه‌دا.
بێگومان هه‌مو سوڕێكى مانگانه، جیا له بێزاركه‌رییه‌كه‌ى، به‌شێك ئازاریشی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه لێره‌دا باسیی ده‌كه‌ین، جۆرێكى جیاوازه له ئازار كه به ئازارى زۆر یان تیژ ناوده‌برێت.
ئه‌و ئازاره تیژ و زۆره، پێش ده‌ستپێكردنى سوڕه‌كه ده‌ستپێده‌كات به چه‌ند رۆژێك، ئه‌ویش كاتێك كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازارێكى توند ده‌كات له به‌شى خواره‌وه‌ى سكى و به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ى حه‌وز، كه هه‌ندێكجار ئه‌م ئازاره بۆ په‌له‌كانى خواره‌وه‌ى له‌شیش داده‌به‌زێت.
ئه‌م ئازاره به‌هۆی گۆڕانكاریی هۆرمۆنیی و جه‌سته‌ییه‌وه روده‌دات، هه‌ندێكجاریش له‌گه‌ڵ ئه‌م ئازاره‌دا دڵتێكچون و رشانه‌وه و گێژبون و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمی له‌ش و سه‌رئێشه و سكچون هه‌یه.
ئه‌م ئازاره له كاتى سوڕى مانگانه‌دا زیاتر ده‌بێت و تا ته‌واوبونى سوڕه‌كه‌ش به‌چه‌ند رۆژێك هه‌ر به‌ره‌وام ده‌بێت، گوژمى ئازاره‌كه‌ش له ژنێكه‌وه بۆ یه‌كێكى تر ده‌گۆڕێت.
* هۆكاره‌كانى ئازارى سوڕى مانگانه
له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا، مناڵدان له‌ژێر كاریگه‌ری هۆرمۆنى (پرۆستاگلاندین) ده‌ست به گرژبون و چونه‌ناوخۆی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و دوباره، ئه‌م كاره‌ش به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى جه‌سته له خوێن و شانه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كاره له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌بێته هۆی دروستبونى ئازار. هه‌تا رێژه‌ى هۆرمۆنه‌كه‌و گرژبونه‌وه‌كه زیاتر بێت، ئازاره‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت.
* ئه‌و ژنانه‌ى زۆرتر روبه‌ڕوى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه
زۆرترینى ئه‌وانه‌ى توشى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، كچانێكن كه‌ته‌مه‌نیان له خوار 20 ساڵیه‌وه‌یه، واتا هێشتا كچ و كیژۆڵه‌ن. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، كۆمه‌ڵێك هۆكارى تر هه‌ن كه ده‌بنه هۆكارى دروستبونى ئه‌م ژان و ئازاره. له‌وانه:
1. پێگه‌یشتن "باڵقبون"ى پێشوه‌خته، واتا پێش ته‌مه‌نى 11 ساڵی.
2. خوێنبه‌ربونى زۆر و توند له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا.
3. ناڕێكى له سوڕى مانگانه‌دا.
4. جگه‌ره‌كێشان.
5. بۆماوه‌یی "وراثه".
* چۆن ئازاره‌كه كه‌م بكه‌ینه‌وه؟
كۆمه‌ڵێك رێكار و هه‌نگاو هه‌یه كه به‌بێ به‌كارهێنانى دا‌و ده‌رمانى پزیشكیی، ده‌توانین بیگرینه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كه، ئه‌وانیش:
1. به‌كارهێنانى هه‌ندێك ئازارشكێن كه پێویست به ره‌چه‌ته‌ى پزیشك ناكات.
2. به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه ماده‌ى دژه هۆرمۆنه‌كانى (پرۆستاگلاندین)ى تێدایه له‌ژێر چاودێریی پزیشكی پسپۆڕ.
3. به‌كارهێنانى حه‌پی دژه سكپڕبون كه هۆرمۆنى پرۆگسترۆن و ئه‌سترۆجینی تێدایه.
4. نه‌شته‌رگه‌ریی، ئه‌گه‌ر وه‌ره‌م له ره‌حمدا هه‌بو.
5. خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه پڕن له كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و ڤیتامین B6 و ترشى ئۆمیگا 3، وه‌كو: قه‌رنابیت، ماسی تونه‌و سه‌له‌مۆن، هێلكه، قه‌ل، گۆشتى مانگا، مۆز، گه‌نمه‌شامی، گه‌نم، سپێناخ
و كاهو.
6. به‌كارهێنانى گژوگیای سروشتى، وه‌كو: به‌یبون، زه‌نجه‌فیل، نه‌عنا و دارچینی.
7. به‌كارهێنانى جه‌وه‌نه‌ى گه‌رم و خۆشۆردن له گه‌رماوى گه‌رم بۆ هێوركردنه‌وه‌ى له‌ش.
8. ئه‌نجامدانى چالاكی وه‌رزشیی رێك و به‌رده‌وام.
* چۆن خۆمان بپارێزین له توشنه‌بون به‌م ئازاره؟
واباشتره پێش ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر وه‌ربگرى بۆ چاكبونه‌وه له‌م ئازاره، هه‌ندێك رێكاری خۆپارێزیی بگریته به‌ر كه به‌دورت بگرێت له‌توشبون به‌م ئازاره، ئه‌وانیش:
1. كه‌م به‌كارهێنانى شه‌كر و خوێ و ماده‌ى كافایین و كحول.
2. ئه‌نجامدانى راهێنانى وه‌رزشی به‌شێوه‌یه‌كى رێك و به‌رده‌وام، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا 4 بۆ 5 رۆژ راهێنان بكه‌یت هه‌ر رۆژه و له نیو كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت.
3. كه‌مكردنه‌وه‌ى ماندوبون و دڵه‌راوكێ و فشاری ده‌رونى.
4. خۆدورگرتن له جگه‌ره‌كێشان.
5. خه‌وى رێك له شه‌ودا، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌وتنت كه‌متر نه‌بێت له 8 كاتژمێر.
6. خواردنه‌وه‌ى بڕێكى باشی ئاو، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژى به‌لای كه‌مه‌وه 2 لیتر ئاو بخۆیته‌وه.
* تێبینیه‌كى گرنگ
ده‌بێت سوڕى مانگانه پشتگوێ نه‌خه‌یت، به‌تایبه‌تى كه ئازاری هه‌بو، چونكه هه‌ندێكجار ئازار له سوڕى مانگانه، ئاماژه‌یه بۆ بونى نه‌خۆشی و حاڵه‌تى دیكه، بۆیه واباشه كه روبه‌ڕوى ئازارى ناسروشتى و زۆر بویته‌وه، سه‌ردانى پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت و راوێژی پێبكه‌یت.