دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا: دەرزی موغەزی سپیکردنەوە مەترسیدارە

2025/02/26    213 جار بینراوە


* نەوژین

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، هۆشداری لەبارەی بەکارهێنانی دەرزی سپیبونەوە دەدات و دەڵێت: بەکارهێنانی مەترسیدارە و مەترسیی توشبون بە چەند نەخۆشیەک زیاددەکات.

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، لەبارەی دەرزی موغەزی سپیکردنەوە، یاخود گلوتاسیۆن\گلوتاثیۆن، هۆشداری دەدات و دەڵێت: گلوتاسایۆن مادەیەکی سپیکردنەوەی پێست نییە، ناتوانرێت وەکو چارەسەر بۆ سپیکردنەوەی پێست بەکاربهێندرێت، هەروەک بەکارهێنانی مەترسیدارە و مەترسیی توشبون بە نەخۆشییەکانی جگەر و دەمارەخانەکان زیاددەکات.

دەرزی موغەزی سپیکردنەوە چییە و بۆچی بۆ روناککردنەوەی پێست بەکاردێت؟

گلوتاسیۆن دژە ئۆکسێنەرێکی سروشتییە کە لە جەستەدا هەیە، گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی خانەکان و پاککردنەوەی جەستە لە هەندێک مادەی زیانبەخش. بەکارهێنانی بۆ رونکردنەوە و سپیکردنەوەی پێست بەهۆی توانای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی میلانین و گۆڕینی رەنگکردن بەرەو جۆرە سوکەکانی میلانین لەماوەکانی رابردو ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.

بە گوێرەی FDA دەکرێت دەرزی موغەزی گلوتاسایۆن ببێتە هۆی زیادبونی کێش، هەڵوەرین و سپیبونی قژ و سکچون و رشانەوە. داواشدەکات: فرۆشتنی لە بازاڕەکان رابگیرێت.

نەوژین، بە نزیکەیی بەر لە مانگێک لەبارەی مەترسیەکانی گلوتسایۆن راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بە مەترسیەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرزیە کردوە کە لەئێستایا ژنان بەرێژەیەکی بەرچاو لە کوردستانیش رویان لە بەکارهێنانی کردوە.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە..



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,384,340     ژمارەی میوان 1281

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە