* نهوژین
لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە، لە روداوێکی تەقەکردندا ژنێک كوژرا، وتهبێژی پۆلیسیش دەڵێت: روداوەکە پەیوەندی بە خۆ خنکاندنی كچێكهوه ههیه له ههفتهى پێشو دا.
لە راگەیانراوێکی پۆلیسی راپەڕین دا هاتوه: سەر لەئێوارەی دوێنێ (دوشهمه) لەناحیەی چوارقوڕنە لەنزیک پێشانگایەکی ئۆتۆمبیل، روداوێکی تەقەکردن رویدا، لە ئەنجامدا ئافرەتێکی 42 ساڵ بەناوی: (پ. ن. م)، پیشە ژنی ماڵ، دانیشتوی هەولێر/پیرزین، گیانی لەدەستدا.
لایخۆشیهوه وتهبێژی پۆلیسی راپەڕین، رائید: شۆڕش ئیسماعیل، بۆ نەوژین وتی: "کوشتنی ئەو ژنە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە روداوەکەی ئەم هەفتەی ناحیەی سەنگەسەر کە
ئافرەتێکی (17) ساڵ خۆی خنکاندبو".
وتهبێژهكهى پۆلیس بهبێ ئهوهى رونكردنهوهى زیاتر لهبارهى جۆری ئهو كێشهوه بدات، وتیشی: تەقەکەران کەسوکاری ئەو ئافرەتەن کە خۆی خنکاندبو، ژنە کوژراوەکەى دوێنێ زڕ نەنکی بوە.
باسی لهوهشكرد: دو کەس بەتۆمەتی تەقەکردن لەسەر روداوی کوشتنەکەی دوێنێ دەستگیر کراون، بە پێی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.