* نەوژێن
پۆلیسی راپەڕین گیان لەدەستدانی کچێکی ١٧ ساڵ بە خنکاندن بە پەت رادەگەیەنێت، ناشزانرێت خۆی خنکاندوە یان خنکێنراوە.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دا ھاتوە: تەرمی کچێک بەناوی (خ. ئـ. و) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر ـ سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
دەشڵێت: پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش پێدەچێ بە پەت خنکابێ.
پۆلیس رونی نەکردوەتەوە کە کچەکە خۆی خنکاندوە یان خنکێنراوە، ئاماژەی بەوەکردوە: "بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".