* نەوژین
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پیاوێک لە سلێمانی ھاوسەرەکەی خۆی کوشت و پاشان خۆی کوشت، بە وتەی سەرچاوەیەکیش کێشەی جیابونەوەیان ھەبوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە سایتی درەو میدیای راگەیاندوە: لە گەڕەكی (كوردسات) لە نزیك شوقەكانی (رۆژسیتی)، پیاوێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لە هاوسەرەكەی كردوە و كوشتویەتی، پاشان بە هەمانشێوە فیشەكێكی لەخۆی داوە.
سەرچاوەیەکیش باس لەوەدەکات دو ھاوسەرەکە کێشەی جیابونەوەیان ھەبوە.
سایتی جاڕ میدیا، لەوبارەوە بڵاوی کردوەتەوە: "ئەو ژن و مێردە مەسیحین و یەک مناڵیان ھەیە، پیاوەکە کارمەندی زانکۆی ئەمریکییە لە سلێمانی و ژنەکەش مامۆستای کیمیایە لە زانکۆی کۆمار و خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی سلێمانی بوە".
دەشڵێت: ئەو ژن و مێردە ماوەیەکی زۆرە کێشەیان ھەبوە و دواتر لە یەکتر جیابونەتەوە و پیاوەکە بەردەوام ھەڕەشەی لێکردوە، تا سەرەنجام ئەمڕۆ ھەستاوە بە کوشتنی.