* نەوژین
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە لە خانەقین 'خۆی هەڵواسی' و گیانی لەدەست دا.
عەمیدی یاسایی: ئازاد عیسا عەبدولرەحمان، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین، بۆ نەوژین وتی: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە گەڕەکی ئەرکەوازی قەزای خانەقین، کچێکی لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٤ بە ناوی (ز. ع. و) کە کچی ماڵەوەیە، خۆی بە ئۆتۆمبێلی باوکیەوە هەڵواسیەوە و گیانی لەدەست داوە".
وتیشی: بە وتەی کەسوکارەکەی هیچ کێشەیەکی نەبوە و تەنها دۆخی دەرونی تێکچوە و هیچ شتێکیشی نەوتوە، هەروەها هیچ ساکاڵایەکیشیان لەسەر بابەتەکە نەبوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە و چاوەڕوانی دەرئەنجامین بۆ ئەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی رون ببێتەوە.