* نەوژین
١٢ رێکخراو دژ بە کوشتنی ژنێک و سێ ئەندامی خێزانەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێن: نابێت هیچ ژنێك له ژیانێکی مه‌ترسیدار و توندوتیژی و كوشتندا بێت، جەختیشدەکەنەوە: ژنان لەهەر پێگەیەکدا بن روبەڕوی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە.
ئەو رێکخراوانە دژ بە کوشتنی د.سەنا و سێ ئەندامی خێزانەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێن: نابێت هیچ ژنێك له ژیانێكدا بێت كه له‌نێو مه‌ترسی توندوتیژی یان كوشتن بێت.
جەختیشدەکەنەوە: هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و زۆرلێكردن و دانانی كۆت و به‌ند له‌سه‌ر مافی ژن له جێهێشتنی هاوسه‌رێكی خراپ مامه‌ڵه‌كار، له جۆره جیاوازه‌كانی توندوتیژین له سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی كه رێگه بۆ تاوانی ئاوا قێزه‌وه‌ن خۆش ده‌كه‌ن.
دەشڵێن: ئه‌م كاره‌ساته وهبیرهێنهوهیهكه كه ده‌كرێت توندوتیژی به‌رۆكی هه‌ر كه‌سێك بگرێت، سەرباری ئاستی خوێندن، پیشه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایین، بەشێوەیەک توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ سنورێكی نییه و ره‌گی داكوتیوهته نێو هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه زیانبه‌خشه‌كان.
لەمساڵ دا و بەپێی ئامارە نافەرمیەکان، تاوەکو ئێستا ١٥ ژن کوژراون کە هەشتیان بە چەک کوژراون، ئەمە لەکاتێک دا هەر بەپێی ئامارە نافەرمیەکان ساڵی رابردو ٤٨ ژن کوژراون
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتوە: داوای هێنانەدی دادپه‌روه‌ریی دەکەین بۆ هه‌مو قوربانییانی ژنكوژیی له‌ڕێگه‌ی دادگایكردنی ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی به گوێره‌ی یاسا دەکەین، به‌هێزكردنی پاراستنه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان له سیسته‌می دادوه‌ریی گشتی بۆ ژنان به مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان و ده‌ستڕاگه‌شتنیان به دادپه‌روه‌ری به‌بێ ترس یا په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری، هەروەک داوای وه‌به‌رهێنان له میكانیزمه‌كانی پاراستن له‌ڕێگه‌ی فراوانكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن بۆ خانه‌كانی داڵده‌دان و هاوكاری یاسایی و پاڵپشتی ده‌رونی بۆ ئه‌و ژنانه دەکەین کە روبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
داواش دەکەن پاڵپشتی خێزانیی و پاڵپشتییه‌كانی تر بۆ رزگاربوانی توندوتیژی خێزانی زیاتر بکرێت به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی.
بە پێویستیشی دەزانن پیاوان و كوڕان بەشدارییان پێبکرێت له هه‌وڵه‌كانی بنبڕكردنی توندوتیژی دژ بە ژنان و جه‌ختكردنه‌وه لەوەی هه‌رگیز پیاوه‌تی به زاڵبون و زۆرلێكردن و توندوتیژی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.
هەروەها دا‌واشیان کردوە ژنان به‌شدارییان پێبکرێت له داڕشتنی په‌یڕه‌و و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌نداره به چاره‌سه‌ركردنی پێویستییه‌كانی ژنان و بره‌ودان به به‌رپرسیارێتی له سیسته‌می دادوه‌ریدا.
خاڵێکی تر کە رێکخراوەکان جەختیان لێکردوەتەوە، روماڵی میدیاییە بۆ پرسی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، لەوبارەوە جەخت دەکەنەوە کە دەبێت میدیاکان روماڵكردنێكی به‌رپرسانه بکەن كه ئیدانه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی به به‌رپرسیار دابنێت له به‌رده‌م یاسادا و توندوتیژی ئاسایی نه‌كرێته‌وه یان به‌هانه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی زمانێك كه له تاوانه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان خه‌تاكه ده‌خاته سه‌ر قوربانی. دەشڵێن: نابێت هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی بوار به بكوژێك بدات به‌رگری له تاوانه‌كانی خۆی بكات یان پاساویان بۆ بێنێته‌وه.
ناوی ئەو رێکخراوانەی بەیاننەمەکەیان بڵاوکردوەتەوە: رێكخراوی سیید، رێكخراوی ئاسوده بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، رێكخراوی ئاماژه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، رێكخراوی مه‌سه‌له (المسله) بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كێتی ژنانی كوردستان، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، رێكخراوی ئینما بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی، رێكخراوی موڤسهنتهر بۆ پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و تۆڕی هاوپه‌یمانی ١٩ بۆ ئازادی راده‌ربڕین.
ئەو روداوەی رێکخراوەکانی هێناوەتە سەر خەت، روداوی کوشتنی سەنا و سێ ئەندامی خێزانەکەیەتی کە هەریەک لە خوشکەکەی، باوک و دایکی بون لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، دوای روداوەکە هاوسەرەکەی دەستگیرکرا، برایەکی سەنا لەبارەی روداوەکەوە دەڵێت: هاوسەری سەنا هاتوەتە ژورەوە و راستەوخۆ چەکی دەرهێناوە، وتویەتی سەنا پێشم بکەوە تاوەکو بڕۆینەوە بۆ ماڵ، کە سەنا وەڵامی نەخێری داوەتەوە سەرەتا خوشکێکی سەنای بەناوی سەناریا کوشتوە و دواتر سەنا، پاشان دایک و باوکیشی بەهەمان چەک کوشتوە.