ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
چالاکوان و رۆژنامەنوس
دۆسیه‌ى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستدرێژىكردنه سه‌ر (سۆلینا ئێڤێ) له‌نێو یه‌كێك له‌رێكخراوه‌كانى ژناندا وه‌كو قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده تائێستاش به‌ته‌واوى رون نه‌بوه‌ته‌وه، بەڵام هه‌رچۆنێك بێت، دۆسییه‌كى هه‌ستیاره و كۆمه‌لێك نهێنی دیکەی له‌پشته‌وه‌یه كه‌ده‌بێت هه‌مومان پێكه‌وه كار له‌سه‌ر بنەبڕكردنى بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى گه‌وره‌تر بخولقێنێت.
كۆمه‌ڵگاى كوردى هێشتا زۆرى ماوه له‌ماناى یه‌كسانى بگات به‌شێوازه دروسته‌كه‌ى، كاتێكیش یه‌كسانى و باڵاده‌ستى به‌تێگه‌شتنى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆمان به‌كاربهێنرێت بۆ سنوربه‌زاندن وهه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیان و كه‌رامه‌تى تاكه‌كان، پێویسته بزانین ئه‌وه یه‌كسانى نییه، به‌ڵكو لێدانه له‌بنه‌ماكانى یه‌كسانى و كارى هاوبه‌شى هه‌ردو ره‌گه‌ز و ده‌بێت له‌هه‌مان شوێن و جێگاكه‌یه‌دا خاڵى كۆتایى بۆ دابنرێت و جارێكى تر بیر له‌گۆڕینى هه‌ندێك تێگەیشتن بكه‌ینه‌وه.
”رێكخراوێک تایبەت بێت بە ژنان ده‌بێت ته‌نها ژن تێدا باڵاده‌ست بێت“
هه‌میشه وتومه رێكخراوێک تایبەت بێت بە ژنان ده‌بێت ته‌نها ژن تێدا باڵاده‌ست بێت، واتە بەڕێوبەرەکەی ژن بێت، ئه‌مه دژایه‌تیكردنى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر نییه، هاوكات هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كلایانه‌ش نییه، به‌ڵكو دوباره جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ى کە هه‌ر شوێنێك ناسنامه‌ى ژنبون هه‌ڵبگرێت، پێویسته به‌تواناى خودى ژن خۆى سه‌رپه‌رشتى بكرێت و به‌رێوه ببرێت، هه‌ڵبه‌ته زۆر ئه‌زمونیش هه‌یه راستى ئه‌م بۆچونه پشتڕاست بكاته‌وه.
هاوشێوه‌ى زۆرێكى تر له‌شوێنه‌كان(كۆمپانیا، فه‌رمانگه، مۆڵ ، ده‌زگا میدیایه‌كان و.... هتد)، له‌نێو هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانى ژنان ئایدیاى دژه ژن بونى هه‌یه له هه‌ردو ره‌گه‌ز، ئیتر ئه‌و ئایدیا وتێڕوانینانه هه‌ر جاره و به‌جۆرێك ده‌بنه مۆته‌كه گه‌وره‌كه‌ى ژیانى ژنانى كاركه‌ر، هەرجارە و بەجۆرێک (به‌گێچه‌ڵ، به‌توندوتیژى زاره‌كى، بەتوانج، بە ناوزڕاندن و كاركردن له‌سه‌ر شكاندنی كه‌سایه‌تى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌خاوه‌ن ئیراده و توانا‌و بوێریین).
”پێویسته بزانین كێن ئه‌و لایه‌نانه‌ى كار بۆ له‌كه‌داركردنى رێكخراوه‌كانى ژنان ده‌كەن“
دواجار ئه‌وه‌ى گرنگه و زۆر پێویسته، ئه‌وه‌یه بزانین كێن ئه‌و لایه‌نانه‌ى كار له‌سه‌ر له‌كه‌داركردنى ناوبانگى رێكخراوه‌كانى ژنان ده‌كەن، هاوكات له‌رێگاى ئه‌م جۆره كرده‌وانه‌شه‌وه هه‌وڵى دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ى كچان و ژنان ده‌ده‌ن بۆ چوارچێوه‌ى دیواره‌كانى ماڵه‌وه.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سۆلێنا بو، زۆر بوێرانه كردى و په‌رده‌ى له‌سه‌ر زۆر لایه‌نى شاراوه و داپۆشراو هه‌ڵماڵى، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه یاسا رۆڵى خۆى ببینێت و نه‌بێته مقاشى ده‌ستى ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن. ئه‌وه‌ى له‌م دۆسێیه گرنگه ئه‌وه‌یه هاوپێچ له‌گه‌ڵ به‌سزاگه‌یاندنى تاوانبارى سه‌ره‌كى، كۆى بابه‌ته‌كه‌ش ده‌كرێت وه‌كو هه‌راسانكردن وبێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زێكى دیاریكراو سه‌یر بكرێت.