لەهەولێر پیاوێک هاوسەرەکەی کوشت
2025/02/27
2201 جار بینراوە
* نەوژین
لە قەزای بنەسڵاوە پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و پۆلیسیش دەڵێت: دوای روداوەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەکان کردوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە: تۆمەتباری بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، خۆی رادەستی هێزەکانمان کردوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە. ئاماژە بەوەشدەکات تۆمەتبارەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تاوانەکەی ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بدات.
|