* نەوژین
دواى ئهوهى شهوى رابردو ژنێك له ههولێر كوژرا، دهركهوت بكوژهكه برایهكێتى و تائێستاش دهستگیر نهكراوه.
شەوی رابردو (١١ـی کانونی دوەم) تەرمی (ژوان یاسین) لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری نزیک وێستگەی ئاوی مارعۆدە لە هەولێر دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرچاوەیەکی ئهمنیی ئاگادارەوە بە نەوژین دراون، ژوان لەلایەن برایەکیەوە بەهۆی کێشەیەكهوه کە هێشتا رون نییە چی بوە، لەسەر شەقامەکە بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە و هەر لەوێ تەرمەکەی جێهێڵدراوە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی وت: لەدوای روداوەکە براکەی بەناوی (ت.ی) تەمەن (٣٠) هەڵهاتوە و دەستگیرنەکراوە.
هەر شەوی رابردو، بە مەبەستی توێکاری تەرمی ژوان بردرایە پزیشکی دادی هەولێر و دواتر رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
ژوان یاسین کە بە "کاژین" ناوبراوە، تەمەنی ٢٨ ساڵ بو، هاوسەرگیری کردبو، بەڵام بەر لەماوەیەک لە هاوسەرەکەی جیاببوەوە.