* نەوژین
خولی چوارەمی دەرچوانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت و تێیدا ٤٨ ئەفسەری ژن بڕوانامە وەردەگرن.
ئەمڕۆ شەممە (١٦ـی تشرینی دوەم) رێورەسمی دەرچونی ئەفسەرانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانە لە شاری سلێمانی، لەمیانی رێورەسمەکە بڕوانامە بە (٧٦٩) ئەفسەر دەدرێت کە ٤٨ـیان لە رەگەزی مێ ـن.
ئەمە چوارەمین خولی دەرچونی ئەفسەرانی کۆلێژەکەیە، ئەوان ٩ مانگ لە خول و راهێنانی بەردەوام بون بۆ بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە، لەدوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەش وەک ئەفسەر لە بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکار دەبن.