* نەوژین
سبەی شەممەیە و رۆژی ژنانی خاوەنکارە لە قەڵادزێ، بە دروشمی (ژنان بەرەو ئابوری سەربەخۆی خۆیان)، لەنێوەندی بازاڕی قەزاکە بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە.
ههفتانه رۆژێك بهشێك لە ناوەندی بازاڕى قهڵادزێ کە روبەری (٨٠ مەترە) بۆ ساغكردنهوهى بهرههمى ژنان تهرخانكراوه، دەستپێشخەریەکە لەلایەن گروپی خانمانى پهرى ـەوەیە کە سەر بە ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ ـیە.
لەبارەیەوە، عهلى دینكه، لێپرسراوى ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ، بە نەوژینی وت: بۆ دوەم هەفتەی لەسەر یەک سبەیش ژنانی خاوەنکار لەنێوەندی بازاڕی قەزاکە بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە، ئەم دەستپێشخەریەمان لە ئاکامی ئەو متمانەیە کە بە تواناکانی ژنانی ناوچەکە هەمانە، دەمانەوێت هاوشانی پیاوان بێنە بازاڕی ناوچەکە و تواناکانیان بەدەربخەن.
زیاتر وتی: وەک ماڵى كهلهپورى قهڵادزێ، بەردەوام یارمەتی ژنانی دەستڕەنگینی ناوچەکە دەدەین، ئەمە کاری دوەممانە، سەرەتا بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان فیستیڤاڵمان بۆ دەکردنەوە، ئێستا کردومانە بە هەفتەبازاڕ و پلانی سێیەمیشمان کردنەوەی بازاڕێکی تایبەتە بە ژنان لە ناوچەکە.
لەبارەی ژمارەی سەردانیکەرانی هەفتەبازاڕەکەش وتی: ژمارەیەکی زۆر خەڵک هەفتەی پێشو سەردانیان کردین و بەشێک لە سەردانیکەران کەشەکەیان ئەوەندە پێ خۆش بو لەوێ نانی ئێوارەیان خوارد. چونکە لەنێو هەفتەبازاڕەکە بەرهەمەکان زیاتر خواردنە کوردەوارییەکان و کارە دەستیەکانن.
ژمارەی ئەو ژنانەی لەم هەفتەبازاڕە سودمەند دەبن، (٩٠) ژنە، هەفتانە لەنێوان (١٥ بۆ ٢٠) ژن بەشداری دەکەن، عهلى دینكه وتی: لەنێو ئەو ژنە خاوەنکارانە، چەند کچە فێرخوازێکی زانکۆی راپەڕین هەن، کە بە چەند بەرهەمێک بەشداری دەکەن و پێیان وتوین، لەڕێگەی داهاتەکەیەوە خەرجی رۆژانەمان دەستدەخەین.
بهپێی ئامارێكی ماڵى كهلهپورى قەڵادزێ، لهماوهى چوار ساڵى رابردودا توانیویانه ههزار و ٣٠٠ ژن بخهنه نێو خولى جۆراوجۆرى فێربونى پیشهكان و بهشێكى زۆرى ئهم ژنانەش بون بە خاوهن کاری تایبهت بە خۆیان.