٣ـی ئادار کرا بە رۆژی ژنانی عێراقی

2024/10/08    1867 جار بینراوە


* نەوژین

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنی رۆژی ٣ـی ئادار، بە رۆژی ژنانی عێراقی.

ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە (٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤) لە کۆبونەوەی خۆیدا بڕیاری لە دیاریکردنی رۆژێک بۆ ژنانی عێراق داوە.

لەوبارەوە دەڵێت: "بۆ پتەوکردنی پێگەی ژنانی عێراق و پاڵپشتیکردنی بون و رۆڵی بەرچاویان لە ژیانی گشتی و کەرتەکانی کار و بەخشین، ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەی ئەنجومەنی باڵای ژنانی پەسەندکرد کە ٣ـی ئازاری هەمو ساڵێک وەک رۆژێکی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق هەژمار بکرێت"



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,222,250     ژمارەی میوان 6901

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە