* نەوژین
بەر لە هەفتەیەک، کچێک لە خەرەندی رەواندز لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کەوتەخوارەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە روداوەکە دەڵێت: پێدەچێت روداوەکە “خۆکوژی” بوبێت و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامی هەیە.
درەنگانی شەوی ٨ـی ئەم مانگە، کچێک لە خەرەندی رەواندز لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کەوتەخوارەوە، هەر ئەوکات رەوهند مهغدید، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند: لەدوای دەرهێنانی تەرمەکە راستەوخۆ بۆ پزیشکی داد نێردراوە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین لە چۆنیەتی روداوەکە.
نەوژین زانیویەتی؛ کچەکە بەناوی (سینا ئیدریس) بوە و تەمەنی ٢٢ ساڵ بوە، هەروەک دانیشتوی سۆران بوە.
لەبارەی وردەکاری روداوەکەش، سەرچاوەیەکی ئاگادار پێی راگەیاندین، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و ئیفادە لە کەسوکاری وەرگیراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکە بەردەوامی هەیە.
وتیشی: بە وتەی کەسوکاری کچەکە توشبوی جۆرێک لە نەخۆشی دەرونی بوە، زیاتر گومان دەکرێت روداوەکە خۆکوژی بوبێت، هەروەک لەسەر روداوەکە هچ کەس دەستگیرنەکراوە.