* نەوژین
بەپێی ئامارێکی فەرمی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دا (٣٢٧) ژنی عێراقی روبەڕوی دەستدرێژیی سێکسی بونەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی بەشی روداوە سێکسییەکان لە بەشی پزیشکی دادی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی عێراق، دەرکەوتوە؛ لەماوەی تەنها شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ (٤٢١) کەس بونەتە قوربانی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی، لەو ژمارەیەش (٣٢٧)ـیان لە رەگەی مێ و (٩٤)ـشیان لە رەگەزی نێرن.
هەر لە راپۆتەکەدا هاتوە، بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی پزیشکیەوە مامەڵە لەگەڵ قوربانیان دەکرێت، ئەوەش بەهۆی گرنگی و تایبەتی کەیسەکانەوە.
بەشی روداوە سێکسییەکان، مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی دەکات دژی مناڵان و گەورەساڵان لە هەر رەگەز و تەمەنێکدا بێت.