* نەوژین
شەوی رابردو پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان کۆتایی هات و کچانی سیروانی نوێ یەکەم بون و کچانی کەلاریش دوەم.
پاڵەوانیەتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتوان و بە بەشداری ١٢ یانەی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوامی هەبو.
پاڵەوانیەتیەکە لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێم و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان بۆ هەردو رەگەز لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچو.