ئاکرێ: کچێک بە سوتان گیانی لەدەستدا

2024/05/07    183 جار بینراوە

 

* نەوژین

 لە گوندێکی سنوری قەزای ئاکرێ کچێک بە سوتان گیانی لەدەستدا، کە بە وتەی کەسوکارەکەی خۆی سوتاندوە، لەسەر روداوەکەش پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکردوە.

دوای ئەوەی شەوی (٥ـی ئەم مانگە) کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی (لەمیس فەهد) دانیشتوی گوندی دۆبێ لە سنوری قەزای ئاکرێ سوتا، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی گیانی لەدەستدا.

لەبارەی چۆنیەتی روداوەکە، خێزانەکەی دەڵێن، هێشتا نازانن هۆکار چی بوە، بەڵام لەمیس لەماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی سوتاندوە.

بۆ زانینی وردەکاری روداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە، هەروەک بەپێی زانیاریەکانی نەوژین لەسەر روداوەکە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,397,107     ژمارەی میوان 826

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە