* نەوژین
ژنێکی کوردی لەدایکبوی قەزای سۆران، بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت، کاندیدی پارتێکی دانیمارکییە.
باریکان ئیسماعیل، لە ساڵی ١٩٨٨ لە قەزای سۆران لە هەولێر لەدایکبوە، نزیکەی ١٦ ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی کوردستانیان جێهێشتوە و لەوکاتەوە لە دانیمارک دەژین.
ئەو لە پەڕە تایبەتیەکانی خۆی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاویکردوەتەوە: لەسەر حزبی مۆدێراتەکان کە پارتێکی سیاسی لیبڕاڵە لە دانیمارک، کاندیدە بۆ بون بە پارلەمانتار لە پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمی پارلەمانەکەدا کە بڕیارە رۆژی (٩ـی حوزەیرانی ئەمساڵ) بەڕێوەبچێت.
پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا، لە ٧٠٥ کورسی پێکهاتوە، کە لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکەدا دابەشکراوە.
بانیکان، لەگەڵ ئەوەی کە شاعیرە و خاوەنی چەند نامیلکەیەکی شیعریە، یەکێکە لە خانمە دەرکەوتوەکان و لە سۆشیاڵمیدیا بابەتی ئامۆژگاری و هۆشیاری تایبەت بە گەنجان بە زمانی کوردی و دانیمارکی بڵاودەکاتەوە.