قایمقامی هەڵەبجە لە رۆژی ژنان دا هاوکاری دارایی پێنج ژنی خاوەنکار دەکات

2024/03/08    190 جار بینراوە

 

* نەوژین

قایمقامی هەڵەبجە، لە رۆژی ژنان دا هاوکاری دارایی بە پێنج ژنی دانیشتوی قەزاکە کرد و دەڵێت: هیوادارم ئه‌مه‌ هه‌نگاوێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تیش هاوكاری ژنان بکات.

ئەمڕۆ (٨ـی مارس) قایمقامی هەڵەبجە: نوخشه‌ ناسیح، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، هاوکاری دارایی بە پێنج ژنی دانیشتوی قەزاکە بەخشی.

لەوبارەیەوە بە نەوژینی وت: یارمەتیدانی ئابوری ژنانی خاوەنکاری سەربەخۆ، باشترین کارێک بو کە ئومێدم دەکرد لە هەشتی مارس دا ئەنجامی بدەم.

زیاتر وتی: بۆ ئەمساڵ بڕیارم دا هاوکاری دارایی ئه‌و خانمانه‌ بکەم كه‌ به‌رده‌وامن له‌كاركردن و‌ هه‌لی کاریان بۆ چه‌ندین گه‌نجی تر ره‌خساند‌وه،‌ هیوادارم ئه‌مه‌ هه‌نگاوێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و حیزب و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هاوكاری ژنان بکەن لەو روەوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,848     ژمارەی میوان 54

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە