* نەوژین
دەستەی سەرپەرشتیی دادوەریی، ئاشکرایدەکات ژمارەی ئەو پیاوە عێراقیانەی لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ـدا هاوسەرگیریی دوەمیان كردوە، گەیشتووەتە (٦٤٣٦) پیاو.
دوێنێ (٢٨ـی شوبات)، سەرۆكایەتی دەستەی سەرپەرشتیی دادوەریی عێراق، راپۆرتێکی لەبارەی هاوسەرگیریی و جیابونەوە لە عێراق، بڵاوکردەوە، تێیدا ئاشکرایکردوە: لە ماوەی ساڵی رابردو (٢٠٢٣)ـدا ژمارەی ئەو پیاوانەی بیانوەكانیان بۆ هێنانی ژنی دوەم پەسەند كراوە، گەیشتوەتە (٦٤٣٦) پیاو.
ئەوەش ژمارەیەکی زیاترە بەراورد بە ساڵی پێشوتر (٢٠٢٢)، کە (٥٩٧١) پیاو هاوسەرگیری دوەمیان ئەنجامدا بو.
هەر لە راپۆرتی دەستەکە دا هاتوە، ساڵی رابردو زیاتر لە (١٦٣) هەزار داوای جیابونەوە لە دادگاکان تۆمارکراوە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشوتر زیادیکردوە، کە ژمارەی داواکان (١٥٣) هەزار بو.