* نەوژین
خانمە هونەرمەند: کیژان ئیبراهیم خەیات، نوێترین گۆرانی بەناوی "با وەکخۆم بم" لە رۆژی هەشتی مارس کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژنان بڵاودەکاتەوە.
لەبارەیەوە دەڵێت: پەیامی بەرهەمەکە ئازادی مرۆڤ بەگشتی و مافی ژنانە بە تایبەتی.
گۆرانیەکە کە بە هەردو زمانی کوردی و هۆڵەندی تۆمارکراوە، لە ئاواز و تێکستی کیژان خۆیەتی و ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ کردوە.
کیژان کچی هونەرمەندی کۆچکردو ئیبراهیم خەیاتە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردوەتەوە، هەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین ئەلبومی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردوەتەوە.