فرمێسک مستەفا سێیەم کتێبی بڵاوکردەوە

2025/05/08    57 جار بینراوە


* نەوژین

خانمە نوسەر؛ فرمێسک مستەفا، نوێترین کتێبی کە دەقێکی شانۆییە بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئاماجنم زیندوهێشتنەوەی خەباتی ژنانی کارگەی جگەرەیە

کتێبەکە بەشێوەی دەقی شانۆیی بەڵگەنامەیی مێژوییە و بەناوی (گوڵەتوتن)ـە، چیرۆکی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە لە کارگەی جگەرە لە سلێمانی کاریانکردوە، لەبارەیەوە فرمێسک بە نەوژینی وت: دەقەکە فێمینستانەیە، باسی ئەو کاتە دەکات کە بڕیار دەدرێت کارگەکە دابخرێت، لەوێوە چیرۆکەکە دەست پێدەکات، کە ئەو ژنانە چۆن و بەچ شێوازێک کارگەکە لە وەستان و داخستنی رزگار بکەن، بۆ نوسینی سودم لە فیلمی دیکۆمێنتاری (قەتران) وەرگرت، بەگشتی دەقەکانی ژنانەیە و هەڵقوڵاوی کێشە کۆمەڵایەتیەکانە.

لە کتێبەکە دا باس لە خەباتی حەوت لەو ژنانە دەکرێت کە لەکارگەی جگەرە لە سلێمانی کاریانکردوە، فرمێسک دەڵێت: تیشکم کردوەتە سەر خەباتی ئەو ژنانە کە هەم وەک دایک ئەرکی بەخێوکردنی مناڵ و ماڵیان لە ئەستۆ بوە، هەمیش لە دەرەوە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا کاریان کردوە، لەکاتێکدا کارکردنی ژنان بۆ ئەوکات زۆر دەگمەن بوە.

لەبارەی ئامانجی لە نوسینی کتێبەکە نوسەری کتێبەکە وتی: ئامانجم ناسین و بەسەرکردنەوەی مێژوی خەباتی ئەو ژنە کرێکارانەیە کە چارەنوسی هەندێکیان بە نادیاری ماوەتەوە.  

فرمێسک، هەروەها نوسەری سێ کتێبی دیکەیە، کە ئەوانیش بەهەمان شێوە دەقی شانۆیین.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,483,947     ژمارەی میوان 129

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە