ژنێک لە کۆیە ئینستیوتێکی بە ناوی 'زەینەب خان' دامەزراند

2025/05/17    64 جار بینراوە

 

* نەوژین

ئەمڕۆ ئینستیوتێک لە شارۆچکەی کۆیە بەناوی زەینەب خان ناسراو بە (کچە کورد) کرایەوە، ئینستیوتەکە بۆ کاری لێکۆڵینەوە، وەرگێڕان و هۆشیاری کلتوری سودی لێ دەبینرێت.

د. مهاباد ئازاد، سەرۆکی ئینستیوتی زەینەب خان، لەمیانی مەراسیمی کردنەوەی ئینستیوتەکە، وتی: بۆ بەرز راگرتنی هۆشیاری کلتوری کۆمەڵگاکەمان و پرسی ژن لەڕێگەی توێژینەوەی ئەدەبی، فەرهەنگی و مێژویی ئەم  ئینستیوتەمان کردوەتەوە، هەروەک ناونانی ئەو ئینستیوتەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زەینەب خان رێچکەشکێنێکی سەردەمی خۆی بوە و مایەی سەربەرزی ژنانی کوردە کە وەکو یەکەم کچی کورد چوەتە بەردەم خوێندن و فێربون.

زەینەب خان، ژنێکی سیاسی و شاعیرێکی خەڵکی کۆیە بوە، ناوەرۆکی شیعرەکانی زیاتر نیشتمانی، ئایینی، دڵداری، وەسفی سروشت بوە، ساڵی ١٩٠٠ لە کۆیە لەدایکبوە و ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردوە، خوشکی شاعیری کورد‘دڵدار‘  بوە.

هەروەها وەکو یەکەم کچ لە ناو کورد دا نێردراوەتە بەر خوێندن لە شاری بەغداد، وەک رەمزێکە بۆ گرنگی رۆڵی گەورەیی ژن لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا.
 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,507,683     ژمارەی میوان 905

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە