* نەوژین
١٤ خانمە شێوەکاری کورد لە وڵاتی پۆڵەندا لەمیانی پێشەنگایەکی هونەری نمایشی چەندین تابلۆی تایبەت بە ژنان بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی دەکەن.
پێشەنگاکە رۆژی ٣ـی ئەم مانگە له شاری كراكۆڤی لە پۆڵەندا، دەستی پێکردوە و تاوەکو سەرەتای مانگی ئایار بەردەوام دەبێت. تێیدا بەچەند کارێکى هونەرى کێشە و سەرکێشییەکانى ژنى کورد پیشانى دنیاى دەرەوە دەدەن
پێشەنگاکە لەژێر ناونیشانى “من هەم”ـە، ١٤ ژن لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە بە تابلۆکانیان بەشداریان تێداکردوە.
پێشەنگاکە لەژێر چاودێری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا و بە هەماهەنگی ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتور (KCAC) و سپۆنسەری گەلەری زێد ئاڕ (ZR Gallery) ، بەڕێوەدەچێت.