* نەوژین
پۆلیسی کەرکوک نهێنی کوشتنی ژنێک ئاشکرادەکات، کە وترابو لەلایەن مناڵە تەمەن ٧ ساڵیەکەیەوە کوژراوە.
دە رۆژ بەر لە ئێستا هەواڵی کوژرانی ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری کەرکوک بڵاوکرایەوە، کە گوایە لەلایەن کوڕە تەمەن ٧ ساڵیەکەیەوە بە هەڵە فیشەک نراوە بە پشتیەوە و بەوهۆیەوە کوژراوە.
بەڵام لە راگەیەندراوێک دا، دوێنێ (٦ـی شوبات) پۆلیسی كهركوك ئاشکرایکرد: ئەو ژنە لەلایەن مناڵەکەیەوە نەکوژراوە، بەڵکو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە دەمانچە کوژراوە.
رونیکردوەتەوە: دوای رەوانەکردنی زانیاری و بهڵگهكانی روداوهكه بۆ بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی قوڵ و بەراوردکردنی راستییەکان و روبەڕوبونەوەی تاوانبارەکە بە بەڵگە و به فهرمانی دادوهری لێكۆڵینهوه، دواجار هاوسهری ژنهكه دانی بەوەداناوە کە لە ئەنجامی کێشەی خێزانییەوە ژنەکەی خۆی کوشتوە و بە ئەنقەست تۆمەتەکی داوەتە پاڵ مناڵەکەی.
ئاشکرایشیکردوە: کەیسی تۆمەتبار بهپێی ماددهی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست، رهوانهی دادگا كراوه بۆ ئهوهی سزای دادپهروهرانهی خۆی وهربگرێت.