رەنگین سەلام، رۆژنامەنوس
لە هەڵمەتی شانزە رۆژ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هەمیشە وتاری یەکەم و ریز پێشەوەی چالاکیەکان و دەستپێک بۆئەوانە، ئەمەیان قەینا و ئاساییە باوابێت باسی ناکەم بۆ کاتی خۆی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی من بو ئەوان باسیان لەتوندوتیژی کرد هۆکارەکانی پلانی ستراتیجی و زۆر شتیان باسکرد، بیریان چو خۆیان زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ئەکەن.
جەنابی فەرماندارانی حکومەت:
٭ ئەوەتۆیت موچەی هەزاران مامۆستای ئافرەتت نەداوە و توشی دەردەسەری دنیات کردون.
٭ ئەوە تۆیت موچەی هەزاران پەرستارت نەداوە بەیانیان بەگیرفانی بەتاڵ و دڵی شکاوەوە دەچنە سەرکار و کارەکانیان رائەپەڕێنن.
٭ ئەوە تۆیت داڵدەی ئەوانە ئەدەیت توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ئەکەن، ئاسانکاری بۆ سوڵحی عەشایەری ئەکەیت و ژنکوژ لەبازاڕ دا بەهۆی لاوازی یاساکانتەوە ئەسوڕێتەوە.
٭ ئەوە تۆیت ناتوانی دەرفەتی کار بۆ هەزاران کچی گەنجی ئەم وڵاتە بڕەخسێنیت لەهەر کەرتێک تاوەکو بەهرەکانیان شەرەفمەندانە بخەنە خزمەت کۆمەڵگەوە.
بایی ئەوەندە تاوانت هەیە کە نەچیتە مەراسیمەکان و شەرم بکەیت و بەخۆت بڵێیت کەژیانی ژنانم باش کرد رێگەبەخۆم دەدەم قسەبکەم.
ئەوکەسەی لەسەر مافی ژنان ئەبێت سەرکۆنە بکرێت و خول، هۆشیاری و سیمیناری بۆ بکرێت و پێی بڵێن شانزە رۆژ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی چیە؟ حکومەتە نەوەک کەسی دیکە.