* نەوژین
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت لەسەر سکاڵای ژنێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی لە ژنان کردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: لە قەزای قەڵادزێ و لەسەر سکاڵای ژنێک تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردوە کە هەڕەشەی کردوە کەوا وێنە و ڤیدیۆی ژنەکە بڵاودەکاتەوە.
رایشیگەیاند: تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوەنەکەیدا ناوە و بەوتەی خۆی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە هەڕەشەی لەو ژنە کردوە ئەگەر پارەکەی پێنەدات ئەوا وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە.
ئاشکرایشیکرد: لە ئێستا دا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢ له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیرکراوە، هەروەک تۆمەتبار بە هەمان ماددە پێشینەی هەیە لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین لە شاری سلێمانی.