دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ژنە رۆژنامەنوسێک دەستگیر دەکەن

2023/09/23    332 جار بینراوە

 

* نەوژین

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ژنە رۆژنامەوان (ئاریان لافریۆ) لەماڵەکەی خۆیدا لە شاری مەرسیلیا دەستگیر دەکەن و لە رۆژی سێشەمەوە لە زیندان راگیراوە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی.

دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە بۆ سکاڵایەکی هێزەکانی بەرگری فەرەنسا دەگەڕێتەوە لەسەر ئەو رۆژنامەنوسە و ماڵپەڕەکەی (ديسكلوز) لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی لە کۆتایی هەمان ساڵدا کە تیایدا ئەوەی ئاشکرا کردبو ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی فەرەنسا دەیدات بە میسر لەچوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لەلایەن میسرەوە بەکارهێنراوە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر کەسانێک کە گوماندەکرێت قاچاخچی بن لە سنوری نێوان میسر و لیبیا.

دەستگیرکردنی (ئاریان لافریۆ) زنجیرەیەک ناڕەزایەتی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەوانەش رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور، کە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستگیر کردنەکە دەکەن و دەڵێن: رێگرییەکی قبوڵنەکراوە لە ئەزادیی گواستنەوەی زانیاریی.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,676     ژمارەی میوان 747

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە