* نەوژین
گۆڤاری (CEO WORLD) ریزبەندی ١٥٠ وڵاتی جیهانی سەبارەت بە رێژەی بەشداریكردنی ژنان لە پارلەمان دا بڵاوکردوەتەوە و تێیدا عێراق لە پلەی (٦٥) دایە.
بەپێی ریزبەندیەکە وڵاتی رواندا زۆرترین بەشداری ژنانی لە پارلەماندا هەیە، کە رێژەی (٦١.٢٥٪)ـە، وڵاتی نیكاراگوایش لەپلەی دوەم دایە بە رێژەی (٥١.٦٥٪) و نیوزلەندایش لەپلەی سێیەمە بە رێژەی (٥٠.٤٢٪).
هاوکات لەنێو وڵاتە عەرەبیەکان تەنها وڵاتی ئیمارات لە ریزبەندیەکانی سەرەتادایە، بەپلەی (٥)ـەم و بە رێژەی (٥٠٪)ـە.
عێراقیش لە ریزبەندی دوەمی وڵاتانی عەرەبی و (٦٥)ـی جیهاندایە بە رێژەی (٢٨.٨٨٪).