* نەوژین
لە قەزای قەڵادزێ برایەک خوشکەکەی خۆی بە دەمانچە کوشت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین؛ بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (ش . خ . ٲ) لەدایکبوی 1991، دانیشتوی قەڵادزێ/ گەڕەکی ئاشتی، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنەواری 3 فیشەکی جۆری دەمانچە بە جەستەیەوە بوە.
رونیشیدەکاتەوە: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای روداوەکەش بکوژ خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 406 کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست، تۆمەتبارەکە راگیراوە.