* نەوژین
پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر رایدەگەیەنێت: دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای زیندانیكردنی تاهەتایی بەسەر هاوسەری شنیار دا سه‌پاند کە تۆمەتبارە بە سوتاندن و کوشتنی، ئەو ژنەشی کە لەسەر هەمان دۆسیە و بەتۆمەتی هاندانی هاوسەرەکەی شنیار دەستگیرکرابو، ئازاد كرد.
پارێزەر ئاودێر عومه‌ر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر، رایگەیاند: ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای زیندانیكردنی تاهەتایی بەسەر هاوسەری شنیار دا سه‌پاند، هەروەها ئەو ژنە بە رەگەز عەرەبەی لەسەر دۆسیەکە بەتۆمەتی هاندانی هاوسەرەکەی شنیار بۆ سوتاندنی دەستگیرکرابو ئازاد كرا، چونكە هیچ تاوانێكی لە دژ نەسەلمێندراوە.
وتیشی: بەڵام ئێمە بە بڕیارەکە رازینابین و (تەمیز)ـی دەکەینەوە، چونکە دەبو سزاکە توندتر بێت، بەپێی یاسا سوتاندن دەچێتە چوارچێوەی کوشتن بەشێوەیەکی “وەحشیانە“ و سزاکەی دەبێت لەسێدارەدان بێت.
شنیار هونه‌ر، شه‌وى ٢١ـی شوباتی ساڵی رابردو، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه، نه‌وتى پێدا كرا و سوتێنراوه و به‌وهۆیه‌وه 75%ـى جه‌سته‌ى سوتا، ، پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆماوەی دو رۆژ بەهۆی زۆری سوتایەکەی گیانی لەدەست دا.
هەر هه‌مان شه‌وى تاوانه‌كه دا، هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.