کچانی هە ڵبژاردەی عێراق دوەمی پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا بون

2023/04/29    678 جار بینراوە

 

* نەوژین

پاڵەوانیەتیە سێ رۆژیەکەی رۆژئاوای ئاسیا کۆتایی پێهات و تێیدا کچانی هەڵبژاردەی عێراق کە زۆرینەیان کورد بون توانیان پلەی دوەم بەدەستبهێنن.

ئەمڕۆ شەممە (٢٩ـی نیسان) پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا کە لە وڵاتی قەتەر ئەنجامدرا و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بو کۆتایی هات.

تێیدا لە یاری راکردنی (١٠٠م) بەربەستی کچان کە رۆژی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە ئەنجامدرا، کچە یاریزانی کورد و هەڵبژاردەی عێراق، کوردستان بەمۆ، پلەی دوەمی بەدەستهێنا، هاوکات دڵسۆز عوبێدیش، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لە یاری راکردنی (٤٠٠م) بەربەستی کچانیش کە رۆژی دوەمی پاڵەوانیەتیەکە ئەنجامدرا، دوبارە کوردستان بەمۆ بەشداری تێداکردەوە و توانی لەسەر ئاستی تاک پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

هەر لە پاڵەوانیەتیەکەدا و لە یاری فڕێدانی رم دا  هەریەک لە کچە یاریزانان ئاسیا عەزیز و مەریەم عەبدولواحید، توانیان مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆش لە کۆتا رۆژی پاڵەوانیەتیەکەدا، لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و لە یاری راکردنی (٤٠٠م) بەربەستی کچان، چوار کچە یاریزانی عێراقی بەشداریان کرد کە سێیان کورد بون و بریتیبون لە: دڵسۆز عوبێد، کوردستان بەمۆ و دێرین بەختیار، توانیان پلەی دوەم  بەدەستبهێنن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,814,876     ژمارەی میوان 1082

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە