بێگەرد تاڵەبانی: لەنێو پۆستەکانی سەر بە وەزارەتەکەم ژنان بەشداریەکی کارایان هەیە

2023/02/17    503 جار بینراوە

 

 * نەوژین

وەزیری کشتوکاڵ، ئاماژە بەوەدەکات بۆ فەراهەمکردنی یەکسانی جێندەری لەنێو وەزارەتەکەیان، بەڕێوبەرایەتیەکی تایبەت بەو پرسەیان کردوەتەوە، دەشڵێت: لەنێو پۆستەکانی سەر بە وەزارەتەکەم ژنان بەشداریەکی کارایان هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لەمیانی بەرنامەی (ژن و سیاسەت)ـی رادیۆی دەنگ وتی: لەنێو وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوبەرایەتی یەکسانی جێندەریمان هەیە کە مەبەست لێی فەراهەمکردنی کردنی یەکسانی جێندەریە لەنێو پۆستەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ، هەروەک بۆ ئەوەیە بتوانین لە روی دەرفەتی کار و پاڵپشتیکردنی ژنانەوە کاری جدی بکەین بەتایبەتی لە سێکتەری کشتوکاڵ دا.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەو هۆیەوە لەنێو پۆستەکانی سەر بە وەزارەتەکەم ژنان بەشداریەکی کارایان هەیە، چەندین ژن پۆستی باڵایان پێدراوە وەک راوێژکار، لە بەڕێوبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتەکەش چەندین بەڕێوبەری ژنمان هەیە وەک: بەڕێوبەری گشتی زەوی و زار، پلاندانان و بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان.

لەبارەی ئەو ئاستەنگانەشی کە وەک ژنێک هاتونەتە رێی لە کاری سیاسی دا باسی لەوەکرد "روبەڕوی ئاستەنگ نەبوەتەوە".

وتی: وەکو ژنێک لە پۆستی وەزیری کشتوکاڵ هیچ هەستم بە ئاڵەنگاری و ئاستەنگ نەکردوەتە، بەڵکو دەسەڵاتی تەواوم هەیە و هیچ جیاوازیم نیە لەگەڵ وەزیرە پیاوەکان، بەڵام ئاستەنگی سیاسی هاتوەتە رێگەم کە ئەم ئاستەنگیە پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە نەوەک رەگەز.

 

* ئەم راپۆرتە لەچوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدان بە توانای ژنانی رۆژنامەنوس لەبواری سیاسی دا ئامادەکراوە، کە رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق جێبەجێی دەکات.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,287     ژمارەی میوان 157

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە