* تافان حەمەخان، خاوەنەی براندی بای تاف
بۆچی زۆرینە جورئەتی ئەوەی نەماوە وێنەکانی بێ فلتەری سناپچات دابنێ؟ لەوانەیە ئەمە بە شتێکی بچوک ببینین بەڵام لە راستیدا ئەو فلتەرانە کاریگەری زۆر لەسەر کەسایەتیت دروست ئەکەن، جاری وایە خۆشت ناناسیتەوە.
هەمو بەدوای بێ عەیبی ئەگەڕێین لە روخسارمان بەو ستانداردەی کە کەسانێکی تر دایان ناوە، رەنگە ئەوانیش لە بێ متمانەییان بە خۆیان یاخود بۆ بازرگانی ئەو ستانداردە دابنێن ئەگینا جوانی کەی ستانداردی هەیە؟
مرۆڤ بەگشتی جوانییەکی سروشتی هەیە کە بە دەستکاری کردن زۆرجار جوانی و بەرائەتەکەی لەدەست دەدات، ئینجا (خاڵ، زیپکە، چاڵ، پەڵە.... هیتر)، نابنە هۆی لە دەست دانی جوانییەکەت تا بیشاریتەوە بە فلتەرێک کە هی خۆت نییە.
خۆشم رۆژانە رەنگە بەکاری بهێنم بەڵام نەوەک وەک مودمینێک، ئەمەوێت بڵێم با خۆمان بین.
ستاندارد بۆ جوانی دامەنێن و قوڕ مەکەن بەسەر ئەم هەمو کچە ناسک و تازە پێگەیشتوانە کە هەر لە دوی ئەوە بن چۆن جوانتر بن و خەڵک بە جوانیان بزانێت و بەهاکانی تری ژیانیان بیر بچێتەوە نەزانن چۆن کەسایەتیان دروستبکەن، بەهێزبن بە خوێندنەوەو خۆ فێرکردن، چێژ بینین لە ژیان و دەستبکەن بە دروستکردنی ئایندەی خۆیان.