* نەوژین
بکوژی کچە تەمەن ١٤ ساڵانەکەی کفری كه باوكێتى، دەستگیرنەکراوە، بەڕێوبهرى بهرهنگاربونهوهى توندوتیژی کفریش دەڵێت: "فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، بەڵام هەڵهاتوە".
دوێنێ (١٧ـی تشرینی یەکەم) کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی (ئیمان بەرزان) لە گەڕەکی (حی شرگه) لە قەزای کفری بەجلی قوتابخانەوە و لە ماڵی خۆیان لەلایەن باوکیەوە بە دو فیشەک کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
لەبارەی روداوەکەوە عەقید: بورهان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی کفری، بە نەوژینی راگەیاند: باوكی تۆمهتبارى روداوهكهیه و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، بەڵام ئەو لە کفری هەڵهاتوە بۆیە دەستگیرنەکراوە.
وتیشی: لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوام دەبێت.
دایک و باوکی 'ئیمان' ماوەی چەند ساڵێکە لەیەک جیابونەتەوە، ئیمان و خوشک و براکانی لەگەڵ باوکیان دەژیان، بەپێی زانیارییەکان باوکیان لەگەڵیان خراپ بوە، تەنانەت جارێک ئیمان سکاڵای لە دژی باوکی لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی کفری تۆمارکردوە، بەڵام دوای ماوەیەک کشاندویەتیەوە، هەروەک دایکی ئیمانیش دو جار سکاڵای لەدژی باوکی ئیمان تۆمارکردبو.