کچێکی کورد دەبێتە براوەی پاڵەوانێتی (FSK)ـی نێودەوڵەتی

2022/10/16    820 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کچێکی کورد پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (FSK) بۆ کاراتی بەدەستهێنا و تیمی کچانی کاراتی کوردستانیش دوەم بون.
 
سایە ئەحمەد، تەمەن ١٧ ساڵ، دانیشتوی قەزای چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی، دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (FSK) لە وڵاتی ئێران توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
 
سایە، بۆ نەوژین وتی: ماوەی پێنج ساڵە یاری کارتی دەکەم و بەشداری چەندین خولی ناوخۆیی و دەرەوەی کوردستانم کردوە و لەم یاریانە توانیومە چەندین ئەنجامی تاکی و تیمی باش وەک و یەکەم و دوەم  بەدەستبهێنم.
 
وتیشی: خەونم ئەوەیە ببمە را‌هێنەری تیمی کچانی کاراتی کوردستان، هەروەک دەمەوێت لە داهاتودا ببمە پاڵەوانێکی جیهانی و لەگەورەترین پالەوانێتێکاندا بەشداری بکەم.
 
پاڵەوانێتی (FSK) لە شاری هەمەدان لە ئێران بە بەشداری چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوەچو، تیایدا لەسەر ئاستی تیم تیمی کوردستان توانیان پلەی دوەم بەدەستبهێنن و سایەش لەسەر ئاستی تاک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,297,342     ژمارەی میوان 873

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە