ژنە لێکۆڵەرێک لە سلێمانی کوژرا

2022/10/04    407 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ناگەهان ئاكارسەر، ژنە لێکۆڵەرێک لە ناوەندی ژنۆلۆژی، ئەم بەیانییە بە دەستڕێژی گولە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کوژرا.
 
بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، ئەم بەیانییە لەسەر شەقامێکی سەرەکی گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی، ناگەهان ئاكارسەر، کوردی باکوری کوردستان و ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، بە دەستڕێژی گولە کوژراوە، شوێنی کوژرانەکەی نزیکە لە ماڵی خۆی و شوێنی کارەکەی کە ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە.
 
ناگەهان ئاكارسەر، لە ناوەندی ژنۆلۆژی لێکۆڵەر بوە کە نزیکە لە پەکەکەوە، هەروەک ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ناوەندەکەش بوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,871     ژمارەی میوان 688

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە