* نەوژین
کتێبی "دوێنێی سبەینێ"ـی خانمە نوسەر و شاعیری کورد نەزەند بەگیخانی لەلایەن "کۆمەڵەی شاعیرانی فەڕەنسی"ـەوە بە زمانی فەرەنسی چاپ و بڵاو کرایەوە.
ناونیشانی کتێبەکە لە یەکەم دیوانی شیعری ئەو خانمەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوی کردەوە و بو بە براوەی خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی.
نەزەند بەگیخانی، خاوەنی شەش دیوانی شیعریە بە زمانی کوردی و بە زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسیش سێ دیوانی شیعری هەیە، هەروەک ساڵانە لە فێستیڤال و کۆڕە شیعرییە جیهانییەکاندا بەشداری دەکات.