* نەوژین
ئەمرۆ کۆبونەوەی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمی كوردستان بەرێوەچو، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: هەوڵدەدەین لە رێگەی هەموارکردنەکەوە کەموکوڕیەکانی نێو یاساکە چارەسەربکەین.
ئەمرۆ یەکشەممە (٢٤ـی تەموز) بۆ جاری دوەم کۆبونەوەی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره ٨ـی ساڵی ٢٠١١ تایبەت بە یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان بەرێوەچو.
بەپێی راگەیەنراوی پارلەمانی کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌شنوسی ڕاپۆرتی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای توندوتیژی دژ به ژنان و خێزان و ماده و بڕگه‌كانی نێو یاساكه كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادانه‌ی كه ئاسته‌نگ و گرفتی بۆ دادگاكان دروست كردوه له كاتی جێبه‌جێكردنیاندا.
د.رێواس فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجامدرا لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند: لە هەوڵداین لە رێگەی هەموارکردنەوەی یاساکەوە بتوانین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كه‌موكوڕییه‌كانی نێو یاسا به‌ركاره‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌جۆرێك كه كارئاسانی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه دێته به‌رده‌ستیان.
پێشتریش شادی نەوزاد، ئەندام لە لیژنەی داکۆکی کردن لە مافی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان، بە نەوژینی راگەیاندبو: "دەمانەوێت لە هەمواری نوێی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیدا نەک تەنها لە چوارچێوەی خێزاندا، بەڵکو لە هەرکوێیەکی کۆمەڵگا توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدرا سزای هەبێت".
یاسای ژمارە ٨ـی ساڵی ٢٠١١ یەکێکە لە یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و تایبەتە بە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، لە یاساکەدا چەند کردارێک هەن کە وەکو نمونەی توندتیژی دژ بە ژنان دادەنرێن، وەک: (زۆرلێکردن لە هاوسەرگیری، ژن بە ژن، بەشودانی بچوک، تەڵاقدانی بەزۆر، ناچارکردنی ژن بۆ کاری بەدرەوشتی، خەتەنەکردنی مێینە، خۆکوشتن لە ئەنجامی توندوتیژی یاخود لەبارچونی مناڵ بەهۆی توندوتیژی).