* نەوژین
هەرچەندە بەزۆری واباوە فێرخوازان لە گوندەوە بڕۆنە شاران بۆ بەردەوامی دانیان بە خوێندن، بەڵام لێهاتوی و زیرهكی بهڕێوبەرێکی ژن ئەم هاوکێشەیەی پێچەوانە کردوەتەوە و وایکردوە فێرخوازانی شاری هەڵەبجە بۆ خوێندن رو لە خویندنگەیەک لە گوندی 'عەبابەیلێ' بکەن.
شەونم یوسف محەمەد، کە ماوەی ١٩ ساڵە بەرێوبەری خوێندنگەی 'گوندی عەبابەیلێ'ـی بنەرەتیە، بەهۆی گرنگیدانی زۆری بە خوێندنەگەکە وایکردوە وەکو خوێندنگەیەکی نمونەیی سەیربکرێت و لەشارەوە فێرخواز رویتێبکات.
شەونم یوسف، لەبارەی خوێندنگەکەوە دەڵێت: سەرەتا ژمارەی فێرخوازی گوندەکە لە خوێندنگەکە کەم بون، بەڵام لە ئێستادا فێرخوازێکی زۆر رو لە خوێندنگەکە دەکەن، کە زۆرێک لەوان لە نێو شاری هەڵەبجەوە دێن.
ئهوهی خوێندنگەکەی شهونمی له خویندنگەکانی دیكه جیا کردوەتەوە ئهوهیه كه له كۆی ٨٦ قوتابی ٧٩یان له شاری ههڵهبجهوه بۆ گوندی عهبابهیلێ دهچن بۆ خوێندن لەنێو ئەم خوێندنگەیە.
دەربارەی هۆکارەکەشی شەونم دەڵێت: ئەو کەشە زانستیەی کە لێرە دەیڕەخسێنین بۆ فێرخوازان هۆکارێکە کەوا دەکات دایک و باوکان متمانەمان پێبکەن لهشارەوە مناڵهكانیان بنێرنە گوند بۆ خوێندن، هۆکارێکی دیکەش سەرکەوتوی خوێندنگەکەیە کە ساڵانە فێرخوازەکان نمرەی باش بەدەست دەهێنن.
ههردی سەعید، سهرپهرشتیاری پهروهردهیی هەڵەبجە، پێشوتر مامۆستا بوە لە هەمان خوێندنگە، بەهۆی ئەنجامە باشەکانی خوێندنگەکەوە مناڵەکانی دەنێریتە ئەم خوێندنگەیە.
دەڵێت: "زۆر دڵخۆشم بە بینینی ئەم ئەنجامە باشەی مامۆستا شەونم بەدەستیهێناوە، بەشێوەیەک پەرەی بە خوێندنگەکە داوە، منیش مناڵەکانم لەشارەوە دەنێرمە خوێندنگەکەی لە گوند".
گوندی عهبابهیلێ نزیکەی ٤ كیلۆمهتر لهههڵهبجهوه دوره، ژمارەیەک ماڵی تێدا نیشتەجێن، خەڵکەکەی بەزۆری بە باخدارییەوە سەرقاڵن، هەروەک لە روی خزمەتگوزاریەوە گوندەکە تەنها ئەم خوێندنگەیەی لێیە لەگەڵ بنکەیەکی تەندروستی.
حەسیبه مەحمود، دایكی دو فێرخوازی نێو خوێندنگەکەیە و دانیشتوی هەڵەبجەیە، هاوکات وەک خۆی دەڵێت: "دو مناڵی دیکەشم لەم خوێندگەیە خوێندویانە".
دەربارەی ناردنی مناڵەکانی لە شارەوە بۆ گوند بۆ خوێندن، حەسیبە دەڵێت: "هۆکاری ناردنی منالەکانم بۆ گوند، بەهۆی باشی خوێندنگەکەوەیە، بەتایبەت خاتو شەونم چەندین ساڵە وەکو هاورێیە لەگەڵ مناڵەکانم".
١٩ ساڵ مانهوه وەکو بهڕێوهبهری قوتابخانهیهكی گوند بە ئاسانی بەسەر شەونمەوە تێنەپەڕیوە، توشی ئاستەنگی زۆر بوەتەوە، بەڵام خۆشەویستی بۆ کارەکەی و هاوکاری مامۆستایان و ستافەکەی وایکردوە بەردەوام بێت.
دەڵێت: "هەبونی عەشق و خۆشەویستیم بۆ کارەکەم و هاوکاری مامۆستایان و ستافی قوتابخانەکە، هۆکارە کە تاکو ئێستا بەردەوامم".