* نه‌وژین
له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها له سلێمانى دو حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدانى ژنان له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌ورى تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه دروستده‌كات، كه چۆن و بۆچی له‌نێو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كاندا به‌تایبه‌تى ئه‌مجۆره‌یان به‌مشێوه‌یه زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
2 حاڵه‌ت له 4 مانگدا
دوێنێ (23ـى نیسانى 2025) ژنێك له سلێمانى دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌وری، گیانى له‌ده‌ستدا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، له‌باره‌ى روداوه‌كه‌وه به كه‌ناڵی NRTـى وتوه: شەوی رابردو تەرمی ژنێک هێنراوەتە پزیشکی دادیی سلیمانی کە لەکاتی نەشتەرگەریی جوانکاریی دەرهێنانی چەوری لە جەستەی، گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوه: ژنەکە دایکی سێ مناڵە و نەشتەرگەری جوانکاریی کردوە و چەوری لە لەشی دەرهێناوە و هێشتا هۆکاری مردنەکەی نازانرێت.
پێش ئه‌م روداوه به سێ مانگ، ژنێكى دیكه هه له سلێمانى، به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی و ده‌رهێنانى چه‌ورى، گیانى له‌ده‌ستدا.
ژنه‌كه ته‌مه‌نى 41 ساڵ بوه و له رۆژى 13ـى كانونى دوه‌مى 2025 له كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ده‌رهێنانى چه‌وریدا، گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌وری راده‌گیرێت
پاش روداوه‌كه‌ى دوێنێ، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى نوسراوێكى ده‌ركرد كه تیایدا راگرتنى سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى جوانكاریی ده‌رهێنانى چه‌وری راگرت.
له نوسراوه‌كه‌دا كه به واژوى د. سه‌باح نه‌سره‌دین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانى سنوره‌كه كراوه، تیایدا هاتوه: "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌مو جۆره‌كانى نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به دابه‌زاندنى كێش و ده‌رهێنانى چه‌ورى بوه‌ستێنن و ئه‌نجام نه‌درێت، هه‌تا به نوسراوێكى دیكه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه".

نوسراوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
"ئه‌و پزیشكانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیان كردوه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى جوانكاریی نین"
دواى رودانى حاڵه‌ته‌كه‌ى دوێنێ، کۆمەڵەی پزیشكانى جوانكاریی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه. له خاڵی یه‌كه‌مى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و پزیشكانه‌ى له‌م ماوه‌یه‌ى رابردودا هه‌ستاون به ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی و نه‌خۆشه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى تایبه‌ت و باوه‌ڕپێكراوى جوانكاریی نین.
کۆمەڵەی پزیشكانى جوانكاریی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به‌دواداچون بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه به‌بێ بڕوانامه و مۆڵه‌تى یاسایی، نه‌سته‌رگه‌ریی جوانكاریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

نوسراوەکەی کۆمەڵەی پزیشکانی جوانکاریی کوردستان
نه‌خۆشخانه‌كه سزا ده‌درێت
به فه‌رمانى وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێم، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى كه دوێنێ ژنێك له نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى له‌ده‌ستدا سزاده‌درێت و ئه‌و پزیشكه‌شی كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى كردوه راده‌گیرێت و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ پرسه‌كه پێكدێت.
لە فەرمانەکەدا بڕیاردراوه پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گیان لەدەستدانی ئه‌و ژنه، هاوكات بڕیاریشی داوه به راگرتنی ئه‌و پزیشكه‌ى كه نه‌تشته‌رگه‌رییه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه و ناوى (د. ئارام عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د)ـه و پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتییه، هه‌تا کۆتایی هاتنی لیژنەی لێكۆڵینەوە.
هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه به پێبژاردنی نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسا و رێنماییەکان تایبەت بە نەبونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە، هه‌روه‌ك هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش داخراوه.

نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی
نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌وری چیه؟
نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌ورى له‌ش، به "چەوری مژین"یش ناوده‌برێت، له بنه‌ڕه‌تدا بریتییە لە جۆرێكى نەشتەرگەری بۆ لابردنی چەوری زیادە لە ناوچەیەک یان چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی جەستەدا. هه‌مو سه‌رچاوه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه هۆكارێك نییه بۆ دابەزاندنی کێش به قه‌د ئه‌وه‌ى رێكارێكه بۆ رێككردنه‌وه و باشترکردنی شێوەی جەستە.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له چەند رێگایەکەوە ئەنجام دەدرێت، وەک: به‌كارهێنانى دەرزی شلە، شه‌پۆلی سه‌رو ده‌نگیی و لەیزەر.
جۆری یه‌كه‌میان كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Tumescent liposuction)، باوترین جۆری چەوری ده‌رهێنانه، ئه‌ویش بریتییه له لێدانى ده‌رزییه‌كى پڕ له شله له‌و شوێنه‌ى چه‌ورییه‌كه‌ى تێدا كۆبوه‌ته‌وه. ئەم شلەیە مادەیەکی بێهۆشکەری ناوچەیی و ئەدرنالین و خوێی تێدایە، ئاسانکاری دەکات بۆ لابردنی چەوری و دواتر پزیشکی نەشتەرگەری لەگەڵ چەورییەکانی ناوچەکەدا دەیمژێتە دەرەوە.
دوه‌م جۆریان كه شه‌پۆلی سه‌رو ده‌نگییه، پزیشکی نەشتەرگەری لەرزینەکانی شه‌پۆلی سه‌رو ده‌نگیی "سۆنەر" بەکاردەهێنێت بۆ شل و خاوکردنی خانە چەورییەکانی ناوچەکە، پاشان هه‌ڵدەمژرێتە دەرەوە.
هه‌رچی رێگاى سێیه‌میشه، پزیشکه‌كه وزەی لەیزەر بەکاردەهێنێت بۆ شلکردنەوەی چەوری ناوچەی تووشبوو، پاشان به ئامێری تایبه‌ت هه‌ڵیدەمژێتە دەرەوە.
نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌وری مه‌ترسیداره؟
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك به‌پێی حاڵه‌ته‌كه ریسك و مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه هه‌یه، نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌وریش به‌هه‌مانشێوه.
به‌پێی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری بەریتانی، نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانى چه‌وری چه‌ند مه‌ترسییه‌كى هه‌یه، كه زۆرێك له‌وانه ئاسایین و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ندێكى تریشیان مه‌ترسیدارن و سه‌ر ده‌كێشن بۆ مه‌رگ.
دو له‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ى كه كۆمه‌ڵه‌كه خستویه‌تییه‌ڕو، بریتین له: جه‌ڵته (مێشك و دڵ) له‌گه‌ڵ مردن.
له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک له نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رهێنانى چه‌وری دا، دەكرێت بەهۆی ئەو فشارەوە بێت کە نەشتەرگەرییەکە لەسەر دڵ دایدەنێت، هه‌ربۆیه پێش نەشتەرگەرییەکە پێویسته هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکانی ئەم حاڵەتە بکرێت.
له‌باره‌ى مه‌ترسی مردنیشه‌وه ده‌ڵێت: "وەک هەمو نەشتەرگەرییەکانى تر، ئەگەری مردن هەیە لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەوه".