لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دا ٢ ژن لە گەرمیان بە خۆهەڵواسین گیانیان لەدەستدا

2022/05/27    619 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە دو حاڵەتی جیادا دو ژن لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: هەردوکیان بە خۆهەڵواسین گیانیان لەدەستداوە.
 
مقدەمی مافپەروەر: عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لە دو حاڵەتی جیادا دو ژن خۆیان هەڵواسیوە و هەردوکیانیش گیانیان لەدەستداوە.
 
رونیشکردەوە: حاڵەتی یەکەم درەنگانێکی شەوی رابردو بوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار کە تەرمی ژنێک لەنەتەوەی عەرەب بەناوی (خ. خ. ع) تەمەن ٢٢ ساڵ کە ژنی ماڵەوە بوە، بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستداوە.
 
وتیشی: بەوتەی کەسوکارەکەی، سێ مانگە هاوسەرگیری کردوە.
 
دەربارەی حەڵەتی دوەمیش، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوە لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بەناحیەی قۆرەتو، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ  بەناوی (ج. س. ا)، بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابو.
 
ئاشکراشیکرد: لەئێستادا توێکاری بۆ تەرمەکان کراوە و پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر روداوەکان کردوەتەوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,114     ژمارەی میوان 3022

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە