* نه‌وژین
هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خت، واتا هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌نى یاسایى كه (18) ساڵه، یه‌كێكه له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه رۆژانه له كۆمه‌ڵگادا هه‌ستى پێده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ئامارێكى دروست له‌باره‌ى رێژه‌ى ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه‌وه نیه، به‌ڵام شاره‌زایان جه‌خت له مه‌ترسیی و خراپیه‌كانى ده‌كه‌نه‌وه.
له كوردستاندا، چ یاسا و چ شه‌رعیش، رێگه‌ى به‌وه‌داوه له‌خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه، كچان به‌شو بدرێن، به‌هه‌ندێك كۆت و به‌نده‌وه.
به پێى یاساى ژماره (15)ى ساڵى 2008 ى ده‌رچوى په‌رله‌مانى كوردستان، هاوسه‌رگیرى خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ رێگه پێدراوه، به‌ڵام مه‌رجدار كراوه به‌بێ بونى ئه‌و مه‌رجانه‌ش كه یاسا دیارى كردوه، به هیچ جۆرێك ڕێگه به‌و پرۆسه‌یه نادرێت.
پارێزه‌ر: ئاریان عوسمان، له روى یاساییه‌وه زیاتر بۆ نه‌وژین رونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "له دادگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا رێگه پێدراوه كچان له خوار (18) ساڵه‌وه هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مه‌ش له دو حاڵه‌تدا: یه‌كه‌م: كچان ده‌توانن پێش هه‌ژده ساڵ هاوسه‌ر گیرى ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر هاتو شازده ساڵى ته‌واو كردبێت، دادوه‌ر بۆى هه‌یه رێگه بدات به‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و كچه بارى جه‌سته‌ى و ده‌رونى ته‌واو بێت و شایسته بێت، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى وه‌لى ئه‌مرى له‌سه‌ر بێت.
دوه‌م: ئه‌گه‌ر هاتو چوارده ساڵى ته‌واو كردبێت و بچێته ناو پانزه ساڵییه‌وه و ئه‌و په‌رى پێویستى بو، به‌ڵام به مه‌رجێك بیسه‌لمێنێ كه‌وا تواناى جه‌سته‌یى هه‌یه و ئاماده‌یه بۆ زه‌واج، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى لیژنه‌و پشكنینى پزیشكیه‌وه ده‌بێت.
توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى، دژى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یه و به پرۆسه‌یه‌كى شكستخواردو وێناى ده‌كات.
كارزان فوئاد، وتی: "زۆر جار ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ى پێش هه‌ژده ساڵ ئه‌نجام ده‌درێن، كورت خایه‌ن و پڕ له كێشه ده‌بێت".
مامۆستایه‌كى ئاینیش، سه‌ربارى جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ى له‌روى شه‌رعه‌وه هاوسه‌رگیریی پێش 18 ساڵی رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام پێیباشه كه ئه‌نجام نه‌درێت.
مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاریی، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "له روانگه‌ى ئاینى ئیسلامه‌وه رێگه پێدراوه كچان له دواى ته‌مه‌نى باڵغ بونه‌وه هاوسه‌ر گیرى ئه‌نجام بده‌ن واته (له ته‌مه‌نى دوانزه ساڵى به‌سه‌ره‌وه)، به‌ڵام له ئێستادا باشتر وایه ته‌مه‌نى یاسایى تێپه‌ڕاندبێت بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه".
ئه‌گه‌رچى له روى یاساى و ئاینیه‌وه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى خوار ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵ رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام له روى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه لێكه‌وته و كاریگه‌رى خراپى لێده‌كه‌وێته‌وه.
كارزان فوئاد، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی، باس له كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه له‌زۆربه‌ى كات دا سه‌رده‌كێشێت بۆ ده‌رئه‌نجامى خراپ و مه‌ترسیدار، له‌وانه‌ش: (زۆربونى رێژه‌ى ته‌لاق، خۆسوتاندن و خۆكوشتن)، جگه له‌وه‌ش زۆر جار مناڵ ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه و ده‌بێته قوربانى".