* نه‌وژین، شنۆ نورى
پاش ئه‌وه‌ى لۆنا له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌راسان كرا و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى لێكرا، په‌یوه‌ندی ده‌كات به هێڵی (119)ى تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانى و ژنان، ئه‌وانیش به‌ده‌میه‌وه ده‌چن و دواى چه‌ند رۆژێك ده‌توانن كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
119، ژماره‌ى هێڵێكى گه‌رمی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه، كه تایبه‌ت كراوه به وه‌رگرتنى په‌یوه‌ندی په‌یوه‌ست به توندوتیژی خێزان و ژنان. ئه‌م هێڵه گه‌رمه ماوه‌ى (4) ساڵه و به پاڵپشتی رێكخراوى (UNFPA) دامه‌زراوه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژى ئافره‌تان و خێزان له وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
خزمه‌تگوزاریه‌كانی هێڵه‌كه 24 كاتژمێرییه و بۆ هه‌مو ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانه.
مقدەم: جەمال رەسوڵ ساڵح، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیهکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بۆ نه‌وژین وتى: هێڵەکە سەنتەری له سێ پارێزگاى هه‌رێم (هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك) هه‌یه، 36 کارمەندى هه‌یه كه 24 كاتژمێر په‌یوه‌ندی وه‌رده‌گرن و به‌بێ به‌رامبه‌ر راوێژکاری یاسایی و دەرونی و کۆمەڵایەتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له بوارى توندوتیژی خێزان و ژنان دا.
هه‌ندێك له ژنان دودڵن له په‌یوه‌ندیكردن به‌م سه‌نته‌رانه‌وه
له‌باره‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌شه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و سێ شاره‌ن، رێنمایی ده‌كرێن و په‌یوه‌ندی ده‌كرێت به نوسینگه و بنكه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی له ناوچه‌كه‌یانه‌وه.
سه‌رباری بونى خزمه‌تگوزارییه‌كه، به‌ڵام هه‌ندێك له ژنان دودڵن له په‌یوه‌ندیكردن به‌م سه‌نته‌رانه‌وه و پێیانوایه كێشه‌كانیان چاره ناكات.
سارا، پاش ئه‌وه‌ى چەند جارێک گێچەڵی پێکراوە، بەڵام ئاماده نه‌بوه په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی 119ـه‌وه بكات.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌مه‌شه‌وه وتى: دڵنیام ئەگەر کێشەکەم باس بکەم، خێزان و کەسوکارم بێدەنگم دەکەن بەوەی کە حەیایان دەچێت و خۆم تاوانبار و سەرزەنشت دەکەن.
ریكلامێكى هێڵی گه‌رمی 119... فۆتۆ: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژى ژنان و خێزان
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ندێكى دیكه له كچان ئه‌زمونى دڵخۆشكه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا هه‌یه.
لۆنا، یه‌كێكه له‌و كچانه، بۆ نه‌وژین وتى: دوای ئەوەیی لەلایەن هاوڕێکانمەوە وێنەکانم لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دزەی پێكرا، بەردەوام لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوه هەڕەشە و گێچەڵم پێدەکرا، منیش به رێنمایی ماڵه‌وه‌مان پەیوەندیم بەم هێڵەکەوە کرد و خۆشبەختانە لەماوەی 2 رۆژدا کێشەکەیان چارەسەرکردم.
مقدەم: جەمال رەسوڵ، زیاتر له‌باره‌ى خزمهتگوزاریهكانیانهوه رونكردنه‌وه‌ى دا: "هه‌ندێك له كه‌یسه‌كان بە رێنمایی چارەسەر دەبێت، ئەوانەشی كه‌یسه‌كانیان یاسایی بێت رێنمایی ده‌كرێن، ئه‌وانه‌شى كه حه‌زناكه‌ن كێشه‌كه بكه‌ن به یاسایی و سکاڵا تۆمار ناکەن، رەوانەی سەنتەری راوێژکاری ده‌كرێن".
11 هه‌زار په‌یوه‌ندی له ساڵێكدا
بەپێی ئامارەکان، له ماوه‌ى ساڵی رابردودا سه‌روى 11 هه‌زار په‌یوه‌ندی به‌م خزمه‌تگوزارییه‌وه كراوه.
پارێزگاى هه‌ولێر زۆرترین په‌یوه‌ندی هه‌بوه كه 5093 په‌یوه‌ندی بوه، به‌دواى ئه‌ودا پارێزگاى سلێمانى به 4221 و پاشان پارێزگای دهۆک به 2172 پەیوەندیی.
ئەوین، كچێكى دانیشتوى هه‌ولێره، هاوشێوه‌ى لۆنا، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى كراوه، به‌ڵام ئه‌و له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه.
باسیی لەوە کرد: پاش په‌یوه‌ندی كردنم به 119، زۆر دڵخوش بوم کە لەماوەی 1 رۆژدا توانیان کێشەکەم چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سەرجەم وێنەکانمیان له‌لای ئه‌و كوڕه رەش کردەوە.