* نه‌وژین، بژوێن حه‌یده‌ر
پاڵه‌وانى ئه‌م چیرۆكه‌ى ئێستا ده‌یخوێنیته‌وه، كتومت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى به‌سه‌را جێبه‌جێ ده‌بێت كه ده‌ڵێت: "خه‌ونى كرد به راستى"، چونكه پاش ئه‌وه‌ى خه‌ونى به پیشه‌یه‌كه‌وه بینیوه، توانیویه‌تى له راستی دا جێبه‌جێی بكات.
پرژە مستەفا، 23 ساڵ، دانیشتوی شاری سلێمانیە و خوێندکاری زانکۆیە لە بەشی ئەندازیاری، ماوەی دو ساڵە کافێیەکی بە ناوی (بۆرەک) له شاره‌كه‌ى پێشوى (هه‌ڵه‌بجه) کردوەتەوە.
ئەو باس لە دەستپێکی کارکردنی دەکات و دەڵێت: هەمیشە لەگەڵ براکانم بیرمان لەوە دەکردەوە چۆن بتوانین ئیشێک بکەین کە لەسەر پێی خۆمان بوەستین و تازەگەری تێدابێت.
ئه‌م هه‌مو بیركردنه‌وه‌یه، نه‌ك هه‌ر به هۆشیاری، به‌ڵكو له خه‌ویش دا وازی لێناهێنێت، شه‌وێك خه‌ون به كردنه‌وه‌ى كافتریایه‌كه‌وه ده‌بینێت به‌ناوى "بۆره‌ك".
ئه‌م خه‌ونه ده‌بێته سه‌ره‌تاى هه‌نگاوه كردارییه‌كانى پرژه، تاده‌گات به‌وه‌ى سه‌ره‌نجام كافتریاكه بكاته‌وه و ناویشی بنێت "بۆره‌ك".
پرژە ئەگەر چی دانیشتوی هەڵەبجە نیە، بەڵام هەڵەبجەی هەڵبژارد بۆ کردنەوەی کافێیەکەی.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌مه‌وه وتى: هەڵەبجەم بۆیە هەڵبژارد چونکە شوێنی گەورە بونمه، جیا لەوەش بیرم لەوە کردەوە کە هیچ شوێنێکی ئاوها جیاوازی لێنیە بەو کوالێتی و ئامانجه‌ى كه بۆ خزمه‌تكردنى هه‌مبو.
پرژە یەکەم خاتونە بتوانێت کافێیەک له‌م شاره‌دا بکاتەوە، له كاره‌كه‌یشی دا ته‌نها نیه، جگه له پاڵپشتی خێزانه‌كه‌ى، ستافێک ژن هاوكاریی ده‌كه‌ن.
لەمبارەیەوە دەڵێت: پێشتر کارمەندی كچ و کوڕیشم هەبو، بەڵام ئێستا هەمویان كچن.
شەیدا، یەکێکە لە کارمەندەکانی "بۆرەک کافێ"، زۆر خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌وێت به كاره‌كه‌ى.
وتى: بەڕێوەبردنی کار کەوتوەتە سەر کەسایەتی، له‌م كافێیه‌شدا زۆر دڵخۆشم و تێگه‌یشتنێكى باشمان هه‌یه.