* نەوژین
ماوەی (٢٠)ساڵە وەک یەکەم ژن لە هەورامان خاوەن کاری سەربەخۆی خۆیەتی کە ئێستا زیاتر لە ٢٠ کەس وەک کارمەند لە چێشتخانەکەی کار دەکەن لە پای رێچكەشکاندن و ئازایەتیەکەی روناک، لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئەمریکی لە ئەریزۆنا مەدالیای زێڕی پێبەخشرا.
روناك حسێن هه‌ورامی، یه‌كه‌م ژنه له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان كه بیرۆكه‌ی كار كردنی سه‌ربه‌خۆی بۆ دروست بوه كه دروست كردنی خواردنگه‌یه‌ك بو له‌گونده‌كه‌ی خۆیان به ناوی نشینگه ژه‌مێك له خه‌رپانی.
ئەو بۆ نەوژین وتی: "ئەوکات شان به شانی هاوسەرکەم توانیم خواردنگه‌یه‌ك دروست بکەم، خۆم وه‌ستای دروست كردنی خواردنەکان بوم، بە دروستکردنی كه‌باب و چێشته كوررده‌واریه‌كان، ئێستا ئیشکەم فراوان بوە زۆرخۆشحاڵم کە زیاتر لە بیست کەس لەلای من کاردەکەن".
لە پای کارەکەی روناك، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه‌و كۆتا خه‌ڵاتیشی وەک یەکەم ژنی خاوەن كاری سەربەخۆ خەڵاتی مەدالیای رێزی بۆ کرا لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئەمریکی لە ئەریزۆنا.
روناك هه‌ورامی، له پاش كۆچی دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی خواردنگه‌كه‌ی خه‌رپانی به‌جێ ده‌هێڵێت بۆ كچه‌كه‌ی و خۆی خوادنگه له‌ناحیه‌ی بیارە دەکاتەوە.