١٧ ژنە کاندید لە کوردستان بون بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

2021/10/12    565 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بە پێی ئەنجامە بەرایەکانی کۆمسیۆن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ژنان لە هەرێمی کوردستان توانیان لەم هەڵبژرادنە ١٧ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن کە ١٢ ئەندامیان بە دەنگی خۆیان و بەبێ کۆتا کورسیەکەیان بە دەستهێناوە، کەئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
 
بە پێی ئەنجامەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر، شەش ژن توانیان دەنگی پێویست بهێنن کە تەنها دوانیان بە کۆتا کورسیان بەدەستهناوە، چواریان بە دەنگی خۆیان کورسیان مسۆگەر کردوە.
 
لە سنوری پارێزگای سلێمانی حەوت ژن توانیان کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن کە پێنجیان بەدەنگی خۆیان و دوانیان بە کۆتا کورسیان بە دەستهێناوە.
 
هەروەک لە سنوری پارێزگای دهۆک، چوار ژن توانیان ببنە ئەندامی پەرلەمان، کە سیانیان بە دەنگی خۆیان و دانەیەکیان بە کۆتا گەشتنە پەرلەمانی عێراق.
 
لە هەرێمی کوردستان کێبڕکێکان بۆ ٤٤ کورسی بوە بە پێی ئەنجامەکان ژنان ١٧ کورسیان بە دەستهێناوە کە دەکاتە رێژەی (٣٨،٦٪) کورسیەکانی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە ژنان بەو ژمارەو رێژەیە بگەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,340,365     ژمارەی میوان 3786

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە