* نه‌وژین
ژنه نوسهرى كورد: به‌لسه‌م كه‌ره‌م، خه‌ڵاتى (سمۆڵتس)ى سویدی به‌ده‌ستدێنێت له‌به‌رامبه‌ر رۆمانێكى دا به‌ناوى" ئاسۆی روداو".
به‌لسه‌م كه له خێزانێكى كوردی فه‌یلیه، رژێمى به‌عس له هه‌شتاكان له وڵات ده‌ریكردن به هۆكارى سیاسی، پاش ئاواره‌بونیان بۆ ئێران، له ساڵی 1983 له‌وێ له‌دایكبوه، پاشان له ساڵی 1990 به خێزانه‌وه رویان له وڵاتى سوید كردوه. خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له ئه‌ده‌بیات و زانسته سیاسیه‌كان دا.
به‌لسه‌م رۆمانێكى به‌ناوى "ئاسۆی روداو" به زمانى سویدی بڵاوكرده‌وه كه باس له چه‌ند كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات و پێشوازیه‌كى باشی لێكرا، ئه‌مه‌ش بو به‌هۆی ئه‌وه‌ى خه‌ڵاتى (سمۆڵتس)ى پێبدرێت، كه بڕیاره مانگى داهاتو له مه‌راسیمێك دا به فه‌رمی خه‌ڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش بكرێت.
خه‌ڵاته‌كه ساڵانه له شاری (یونشۆبنك) سوید پێشكه‌ش ده‌كرێت و گرنگیی به ئه‌ده‌بی تاراوگه ده‌دات.
