* پارێزەر: پروشە قەلەندەر کەسنەزانی، ماستەر لە لێکۆڵینەوەی تاوان
ئاستی رۆشنبیری تاک وکەلتوری بیرکردنەوەی کۆمەڵگاو پەروەردە کردن رۆڵی کاریگەرو گرنگ دەبینێت لەوەی تا چەنێک پەنا بۆ دادگا و یاسا ببرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان، دەبینین لە کوردستان لەبری یاسا پەنا بۆ سوڵحی عەشایەریش دەبرێت.
بێگومان پەنا بردن بۆ سوڵحی عەشایەری دەکرێت ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرهەم بهێنێت، بەڵام بە هیچ جۆرێک ناکرێت وەک چارەسەر سەیر بکرێت بەڵکو بە پێچەوانەوە پاڵنەرێکە بۆ ئەنجام دانی تاوان.
دەبینین زۆر جار کەسەکە ترسی لە دڵا نامێنێت لە هەندێ حاڵت بە پاڵەوان ئازا سەیر دەکرێت، پشتی دەگرن و پاساو بۆ کارەکەی يدەهێننەوە ئەمە چارەسەری کێشەکە یان تاوانەکە ناکات سەرئەنجام وا ئەکات ئەو دیاردەیە رو لە زیاد بون بێت.